ئەمڕۆ 24مین ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی سێ گوندی كوردستانە
21:01 - 31 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ئەمڕۆ 24مین ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی سێ گوندی زەردە لە شاری داڵاهۆ، دیرە لە شاری سەرپێل زەهاو و \"سەرمیل\"ی سەر بە شاری گیلانغەربە كە لەلایەن حكوومەتی بەعسەوە بۆردومان كران.
بهپێی زاینارییەكان 24 ساڵ لەمەوبەر و رێكەوتی 31ی پووشپەڕی ساڵی 1367ی هەتاوی كۆمەڵێك لە خەڵكی گوندی \"زەردە\"ی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای كرماشان و دەورووبەری بۆ تەواف لە مەزارگەی \"بابا یادگار\" یەكێك لە پێڕەوانی ئایینی یارسان لەو گوندە كۆ ببوونەوە، لەلایەن فڕۆكەكانی حكوومەتی و بەعسەوە بۆمبیی شیماییان بەسەردا بارێنرا و زیاتر لە 270 كەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
زۆربەی قوربانیان ژن و منداڵ بوون و بەپێی زانیارییەكان تەنیا 45 كەسیان خەڵكی گوندی زەردە بوون و ئەوانی دیكە خەڵكی دەوروبەر بوون.
بە وتەی دانیشتوان و شایەتحاڵان ئێستا بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی ئەو گوندە كەم ئەندام و برینداری شیمیایین و ئاسەرواری بەسەر خەڵك و نەوەكانی ئەمڕۆشەوە ماوەتەوە كە رێژەی برینداران دەگاتە 1400 كەس.
ئاوایی زەردە سەر بە شاری داڵاهۆیە لە پارێزگای كرماشان و لەسەر سنووری عێراق هەڵكەوتووە و نزیك بە 2 هەزار كەس حەشیمەتی هەیە.
ساڵەكانی 66 و 67 كە نزیك كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران ـ عێراق بوو، جیا لە شاری سەردەشت، 17 رەشەممەی ساڵی 1366 شاری پیرانشار، شاری نۆدشە سێ جار و لە رێكەوتەكانی 26ی رەشەممەی ساڵی 1366 و بۆ جاری دووەم و سێیەم رێكەوتەكانی 3 و 13ی خاكەلێوەی ساڵی 1367 بۆمبارانی شیمیایی كراوە و هەروەها 31ی پووشپەڕی ساڵی 67یش سێ گوندی \"زەردە، سەرمیل و دیرە\"ش لە پارێزگای كرماشان لەلایەن حكوومەتی رووخاوی بەعسەوە بۆمبارانی شیمیایی كراون كە رێژەیەكی بەرچاو لە خەڵك بوونەتە قوربانی، بەڵام هەتا ئێستا وەك پێویست ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە و كێشەكانیان چارەوسەر نەكراون.