ئەمڕۆ بە بەشداریی هەزاران كەس، تەرمی ئیبراهیم یوونسی لە سلێمان بەگی بانە ئەسپەردە كرا
18:03 - 21 رێبەندان 2711
كوردپا: بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە شاری بانە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران كەس لە خەڵكی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران، تەرمی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری كورد، دوكتور ئیبراهیم یوونسی لەنێو خەم و ماتەمی هەڤاڵانیدا لە شاری بانەو و لە گۆڕستانی سلێمان بەگ ئەسپەردە كرا.
لەو رێوڕسمە ماتەمینەدا سەدان سیما و كەسایەتیی فەرهەنگی و هونەری، چالاكانی مەدەنی و رۆشنبیری كورد ئامادە بوون.
خەڵكی لە تەواوی شارەكانی كوردستانەوە بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی دوكتور یوونسی هاتبوونە شاری بانە.
بەپێی هەمان راپۆرت، هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە تەما بوون خەڵك ناچار بكەن كە تەرمی دوكتور یوونسی بە ماشین ببەنە سەر گۆڕستانی سلێمان بەگ، بەڵام خەڵك قبووڵیان نەكردووە و لەسەر دەست تەرمەكەیان راگواستووە و ئەسپەردەیان كردووە.
لەو رێوڕسمەدا چەندین كەسایەتیی ناودار و نووسەر لەبارەی كەسایەتی و پێگەی دوكتور یوونسی وتەیان پێشكەش كردووە.
لە درێژەی رێوڕسمەكەدا نوێنەری وەرزارەتی ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران وتەی پێشكەش كردووە كە خەڵك بە هوو كێشان و دەنگ و هەرا پێشیان بە قسەكانی گرتووە.
دوكتور ئیبراهیم یوونسی پێش مەرگی، چەندین جار بەهۆی نەبوونی توانایی ماڵی بۆ چاپی كتێبەكانی گلە و گازندەی كردبوو، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە هیچ گرینگییەك بە بەرهەمە بەنرخەكانی ئەو نووسەرە گەورە نەدرابوو.
دوكتور یوونسی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری كورد پاش 85 ساڵ نووسین و داهێنان و وەرگێڕان و خولقاندنی دەیان بەرهەمی ناوازە رۆژی چوارشەممە لە شاری تاران كۆچی دوایی كرد.
وێنه: هیوا ئهمین نژاد