ئەمنیەتی کردنی شاری سنە لەرۆژی ٢ی رێبەنداندا+ وێنە
13:04 - 3 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژی رابردوو شەقام و گەڕەکە سەرەکییەکانی شاری سنە لەلایەن هێزە ئینتزامیی و لیباس شەخسییەکانیەوە ئەمنیەتیی کرابوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان هێزە ئینتزامیی ـ ئەمنیەتییەکان بە بەردەوامی سەرقاڵی گەشت لێدان بەناو شار و کۆڵانەکاندا بوون.
هاووڵاتییەک لەشاری سنە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە، مەیدانی ئازادی (ئیقباڵ) سێڕێیانی نەمەکی، مەیدانی \"ئینقلاب\"، چواڕێیانی چوار باغ، فەراح، سیرووس ئەو شوێنانەی شاری سنە بوون کە ماشێنی \"یەگان ویژە\"ی لێ راوەستابوو و هەروەها لەو شوێنانە هێزی تایبەت لەحاڵی گەشت لێداندا بوون.
ئەو هاووڵاتییە کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت وتوویەتی: ئەو هێزانە بە مەبەستی کۆنترۆڵی شار لە رۆژی ٢ی رێبەندان ساڵڤەگەڕی دامەزرانی ٦٨ ساڵەی کۆماری کوردستان لەشاری مەهاباد، جووڵێندرابوون و ئەمنیەتیی کردنی شارەکەش زیاتر خۆی لە بەرەبەریی ئێوارەیی هەمان رۆژدا دەرخستبوو.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژی دووی رێبەنداندا بەشێک لەهاووڵاتیانی شاری سنە لەو بۆنە نەتەوەییەدا چالاکیان بەڕێوە بردبوو و تراکت و پۆستێریان بڵاو کردبۆوە.
لەرۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوییدا کۆماری کوردستان لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد لەشاری مەهاباد بە بەشداریی نوێنەرانی هەر چوار بەشی کوردستان راگەیەندرا.