ئەمنیەتیی كردنی دۆخی شاری سنە و برینداربوونی لاوێكی كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكان
14:08 - 20 رەشەمه 2713
ئاژانسی كورپا: ماوەی چەند رۆژە دۆخی شاری سنە بە هێزێکی زۆری نیزامی و لیباس شەخسی ئەمنیەتی كراوە و لاوێكی كوردی خەڵكی ئەو شارەش بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار کراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٠ی رەشەممە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناو شاری سنە بەبێ هۆكارێكی روون تەقەیان لەماشێنێک كردبوو، کە شۆفێری ماشێنەكە تووشی برینداری هاتبوو.
بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە كوردەی خەڵکی شاری سنە پاش ئەوەیکە بریندار کرابوو، ماشێنەكەی بەجێهێشتووە و لەدەست مەئموورەكان هەڵاتووە.
هاووڵاتییەكەی ئەو شارە بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، ماوەی ١٠ رۆژە دۆخی شاری سنە بە تەواوەتی ئەمنیەتی كراوە و هاتووچۆی خەڵک و ماشێنەكان كۆنترۆڵ دەكرێن.
ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەقامی ئازادەگانی شاری سنە ( مەیدانی ئیمام شافێعی ـ مەیدانی كوهنەوەرد) زۆرترین هێزی نیزامی تێدا جێگیر كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتیشی، تەقەكردنی هێزە نیزامییەکان لەو لاوە كوردە، پەوەندیی بەو ئەمنیەتی كردنەی شاری سنەوە بووە.
هەر لەو پەوەندییەدا سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كردووە،\"دەنگۆی ئەوە هەیە كە كەسێكی پایەبەرزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە نهێنی هاتبێتە شاری سنەوە\".
سەرچاوەكە وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە عەلی خامنەیی رێبەری حكوومەتی ئێران بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشییەكی سەردانی شاری سنەی كردبێت\".
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاو بوونەتەوە رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران \" نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات\"ی هەیە و پزیشكەكان گۆڕینی كەش و هەوایان بە عەلی خامنەیی پێشنیار كردووە.