ئەمریكا داوای ئازادیی "محەممەد سەدیق كەبوودوەند"ی كرد+ڤیدیۆ
16:01 - 8 بانەمەڕ 2712
كوردپا: وتەبێژی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا، داوای لە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كرد كە محەممەد سدیق كەبوودوەند رۆژنامەنووسی كوردی زیندانی و نزیك بە 90 رۆژنامەنووسی دیكەی ئێرانی لە زیندان ئازاد بكەن.
ڤیكتۆرانۆلند، بە ئاماژە بە رۆژی رۆژنامەنووس، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ ئازادیی چاپەمەنی، وتی: محەممەد سدیق كەبوودوەند لە ساڵی 1386ی هەتەتاوی (2007ی زاییی)یەوە لە زیندانی ئێوین دەستبەسەرە.
رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بۆ وێنە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاوەدێری مافی مرۆڤ پێشتر بە نیسبەت بارودۆخی جەستەیی و نەخۆشیی محەممەد سدیق كەبوودوەند نیگەرانییان دەربڕیبوو.
بە وتەی بنەماڵەی كەبوودوەند، ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار لە زیندان سەكتەی كردووە.
لە حەفتەكانی رابردوودا بڕیار بوو كەبوودوەند بۆ نەشتەرگەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بكرێت، بەڵام هەتا ئێستا لەم بارەوە هیچ هەنگاوێك هەڵنەگیراوە.
محەممەد سدیق كەبوودوەند دامەزرێنەر و بەپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری رۆژنامەی داخراوی \"پیام مردم\"ە كەلە پووشپەڕی ساڵی 1386ەوە بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهی نەتەوەیی لە رێگای دامەزرانی رێخاروی مافی مرۆڤی كوردستان دەستبەسەر و نزیك بە 6 مانگ لە ژوورە تاكەكەسییەكانی بەندی 209 زیندانی ئێوین راگیراوە و دواتر بە 11 ساڵ زیندانی مەحكووم كراوە و هەتا ئێستا 5 ساڵ لەو حوكمەی تێپەڕاندووە.
كەبوودوەند لەو ماوەی زیندانیەكەیدا هەتا ئێستا لە چاوپێكەوتنی بنەماڵە و هاتن بۆ مەرەخەسی بێبەش بووە.
لە ماوەی چالاكییە رۆژنامەوانی و مافە مرۆڤییەكانیدا كەبوودوەند سێخەڵاتی وەك: \"بریتیش پرێس براودی بریتانیا، هێلمەن هێمت و رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی پێبەخشراوە.