ئەماکن دووکانی مانگرتووانی شاری سنەی پۆلمپ کردووە

15:31 - 23 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، دووکانی بازاڕییانی مانگرتووی پۆلمپ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، هەوڵی داخستنی دووکانی مانگرتووانی داوە.

ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، هۆکاری پۆلمپکردنی شوێنی کاسبکارانی مانگرتووی بۆ \"بەشداریی لە مانگرتنی ڕۆژی ١٦ ڕەزبەر\" گەڕاندووەتەوە.

ئیدارەی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی گشتیی فەرماندەییی ئینتزامیی شاری سنە، هەڕەشەی کردووە، کە یەکەکانی سێنفی بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای نیزامی سێنفی پۆلمپ کراوە و بە پشتەبستن بە پەسەندکراوی ٢ی مادەی ٢٧ی یاسا، ئەو کەسانەی کە دووکانەکانیان پۆلمپ یان لاک و مۆر کراوە، ئەگەر لە بەڕێوەبردنی ئەم یاسایە سەرپێچی بکەن و دووکانەکانیان بکەنەوە، بەپێی یاسای سزای ئیسلامی مەحکووم دەبن و سزا دەدرێن\".

ڕۆژی دووشەممە ١٦ ڕەزبەر، دووکاندارانی سنە، کرماشان، سەقز، بانە، بۆکان، میاندواو، پیرانشار، پاوە، سەردەشت و شنۆ مانیان گرت، ئەم مانگرتنە گشتییە بە هۆی گرانی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان هاتبوو ئاراوە.

پاش مانگرتنی سەرتاسەریی دووکانداران، ژووری پیشەیی و ئیدارەی ئەماکنی شاری سنە، هەڕەشەی لە مانگرتووان کرد، کە دەسبەجێ دووکانەکانیان بکەنەوە.