كەسایەتی و بەرهەمەكانی \"پیرەمێرد\" لەئەنجومەنی ئەدەبیی پاوە تاوتوێكرا
14:05 - 16 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی شارستانی پاوە، رێوڕەسمێكیان بە مەبەستی یادكردنەوە لە شاعیری ناوداری كورد \" مامۆستا پیرە مێرد\" بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنجومەنی ئەدەبی \" هەرمان\" بەرنامەیەكی تایبەت بە ئاشنایی زیاتر لەگەڵ بەرهەمەكانی پیرەمێرد و بەرزراگرتنی ئەو كەسایەتییە ساز كرد.
لەو كۆڕە ئەدەبییەدا، ئاسەواری ئەو شاعیرە ناودارەی كوردستان تاوتوێكراوە و ئەندامانی ئەنجومەنی هەرمان لەمەڕ رووداوەكانی سەردەمی عوسمانییەكان و چالاكی سیاسی و ئەدەبیی پیرەمێرد چەندین لێكۆڵینەوە و بابەتیان پێشكەش كردووە.
كۆبوونەوەكە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١١ی پووشپەڕ وێڕای گرینكی دان بە كۆڕی لەم چەشنە و هەروەها رۆڵی شاعیران و نووسەرانی هاوچەرخ دەستی پێكرد.
نادر نەقشبەندی باسی لە هەستی نیشتمان پەروەریی پیرەمێرد و روانگەی ناوبراو سەبارەت بە رۆڵی ژنان لەبەرەوپێشبردنی نیشتمانی دایكایەتیان، كرد.
خوێندنەوەی شێعرەكانی پیرەمێرد لەلایەن خاتوو گیوەچی و مەحموودی و هەروەها ئاغای فەرەجوڵڵاهیەوە، بڕگەیەكی دیكەی ئەو رێوڕەسمە بوو.
لەلایەكی دیكەوە كەیهان عەزیزی، نێعمەت رەحمانی و محەممەد رەشید ئەمینی چەند وتەیەكیان لەسەر كەسایەتی پیرەمێرد پێشكەش كردووە و هەروەها لەو كۆڕەدا یادێكیش لە سائێب تەورێزی شاعیری فارس زمان كراوەتەوە.
تۆفیق مەحموود ئاغا ناسراو بە پیرەمێرد ساڵی ١٨٧٦ی زایینی لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و ساڵی ٧٤ ساڵ دواتر لەزێدی خۆی ماڵاوایی لەژیان كردووە.
پیرەمێرد بێجگە لە نووسین و وتنی شێعر، كاری رۆژنامەنووسیشی كردووە و ساڵی ١٩٣٤ سەرنووسەری رۆژنامەی ژیان بووە.
شێعر نەرۆز (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە) كە لەنێوان كوردەكاندا گرینگیەكی تایبەتی هەیە لەبەرهەمەكانی پیرەمێردە.
وێنە: ئەنجومەنی ئەدەبی هەرمان