ئەردۆغان: لە هێرشەكانمان بۆ سەر "PKK" بەردەوامین
14:35 - 20 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرۆك وەزیری توركیە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەتا كاتێك پەكەكە كۆتایی بە هێرشەكانی بۆ سەر توركیە نەهێنێ، هێزەكانی ئەرتشی توركیەش بەردەوامن لەسەر هێرشەكانیان.
رۆژنامەی میسریی \"ئەلیەوم ئەلسابع\"، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیری توركیە لە دانیشتنێكدا لەگەڵ رێبەرانی ناوچەیی حیزبی داد و گەشە رایگەیاند: \"هێزە ئەمنیەتییەكانی توركیە دەبێ لەسەر هێرشەكانیان بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بەردەوام بن.
ئەردۆغان لە درێژەدا و بە ئاماژە بە پێوەندیی هێندێ لە ئەندامانی پارلەمانی توركیە لەگەڵ پەكەكە رایگەیاندووە: \"ئەوانەی كە پێوەندییان لەگەڵ تیرۆریستەكان هەیە دەبێ بزانن لە ئەگەری درێژەی ئەم كارە ئیدی نوێنەری خەڵك نین و ئەو رێز و حورمەتەیان نامێنێت\".
حكوومەتی توركیە بەردەوام ئەندامانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP) و كۆنگرەی كۆمەڵگای دێمۆكراتیك (KCD) بە پشتیوان و لایەنگری پەكەكە تاوانبار دەكەن و ئەمەش یەكێك لە كێشەكانی كوردی توركیەیە.
لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە چەندین ناوچەی كوردستانی توركیە وەك: شەمزینان، جوولەمێرگ و پارێزگای شێرناخ، حەكاری و بتلیس و كوێستانەكانی \"كاتۆ\" لە دەورووبەری بەیتولشەباب شەڕ و پێكدادانێكی قورس لە نێوان ئەرتشی توركیە و پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) رووی داوە و كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزەكانی هەر دوولا كوژراون و ئەم رووداوانەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لەناوخۆی توركیە و بەتایبەت ئەندامانی پارلەمان و دەسەڵاتدارانی توركیە لێكەوتۆتەوە.