ئەدیب و وەرگێڕێکی خەڵکی مەریوان کۆچی دوایی کرد

14:54 - 21 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: \"ئەنوەر هۆژەبری\" چالاکی فەرهەنگی و ئەدیب و وەرگێڕی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی راوەستانی دڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی رەزبەر \"ئەنوەر هوژەبری\" یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
\"16009.jpg\"
ئەنوەر هۆژەبری چالاکی فەرهەنگی و ئەدیب و وەرگێڕی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی راوەستانی دڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد.
ئەنوەر هوژەبری پێشتر ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەریوان و یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی لەو شارەدا بوو.

ئەو شاعیرە کوردە ماوەی ١١ سال بوو کە لەناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران سەرقاڵی کار کردن بوو کە لەو ماوەیەدا لەگەڵ زۆرێک لە رۆژنامە و ناوەندە فەرهەنگییە کوردییەکان هاوکاری کردووە.