ئەحمەد شەهید: حاشا كردن لە پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، نیشانەی شپرزیی دۆخەكەیە
14:19 - 17 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ ئورووپا، لەگەڵ زۆرێك لە نوخبە و چالاكانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دیدار دەكات هەتا وێنایەكی كامڵتر لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی بێتە دەست.
دوكتور ئەحمەد شەهید، رێپۆرتیری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لێپرسراوانی ئێران پێشیان بە سەفەری بۆ ئەو وڵاتە گرتووە، بۆ تاوتوێی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئێستا سەرقاڵی سەفەرێكە لە ئورووپا هەتا لەگەڵ نوخبە، چالاكانی مافی مرۆڤ و سیاسیی ئێران دیدار پێك بێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی چەندین وڵات دەكات.
ئەحمەد شەهید ئێستا كەلە وڵاتی ئاڵمانە لە فرانكفۆرت لەگەڵ هەواڵنێری دۆیچەوێلە لەم بارەوە وتووێژێكی پێكهێناوە و ئاماژەی بە هێندێلە كارەكانی كردووە، ئەحمەد شەهید كە یەكەم راپۆرتی خۆی كۆتایی مانگی پێشووی زایینی پێشكەش بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە بووە هۆی مەحكوم كرانی ئێران لەمەڕ پێشێلكاریی مافی مرۆڤ.
بڕیارە ئەحمەد شەهید راپۆرتی كۆتایی خۆی لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران لە سەرەتای مانگی مارسی داهاتووی زایینی (11ی رەشەمەی 1390) پێشكەش بە شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات.
ئەحمەد شەهید لە وەڵامی پرسیاری ئامانج لە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی ئورووپایی وتوویەتی:\" مەبەستی من لە سەردانی وڵاتانی ئورووپایی و دیدار لەگەڵ نوخبە و چالاكانی ئێران، روون بوونەوەی راستییەكانە\".
ئەحمەد شەهید وتیشی، بەو پێیەی كە پێش بە سەفەری من بۆ ئێران گیراوە، هەوڵم داوە، لەگەڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئورووپا دیدار پێك بێنم و لەگەڵ بنەماڵی زیندانیان، كەس و كاری قوربانیانی ئەشكەنجە و ئیعدام، رۆژنامەنووسان، ناوەند و رێكخراوە چالاكەكانی پێوەندیدار لەگەڵ مافی مرۆڤ، لە كارە سەرەكییەكانی منن لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا و پێش لە پێشكەش كردنی راپۆرتە بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی ئەمریكا باكووریش دەكەم.
ئەحمەد شەهید لە بەشیكی دیكە لە وتووێژەكە لەگەڵ دۆیچەوێلەدا لەمەڕ گرینگترین هۆكارەكانی پێشگیریی لێپرسراوانی ئێرانی بۆ سەفەری ئەو بۆ ئێران، وتوویەتی:\" هێندێلە وڵاتان لەو باوەڕ دان كە دیاری كردنی رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەوڵێكی سیاسی و تەمێیە بەدژی ئەوان، هەر بۆیە لە هاوكاری كردن لەگەڵ رێپۆرتێران خۆیان دەبوێرن\".
ناوبراو راشیگەیاندووە، ئەگەر بەڕاستی دۆخی ئێران لەوەی كە كەسانی دیكە لەبارەی ئەو وڵاتەوە دەیڵێن، خراپتر و شپرزەتر نیە، بەپرسانی كۆماری ئیسلامی نابێنیگەرانی سەردانی من بۆ وڵاتەكەیان بم.
ئەحمەد شەهید لە كۆتاییدا لەمەڕ ئەو لێكدانەوەیەی كە هەتا ئێستا لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران هەیەتی، وتی:\" من بەڕاستی حیكایەت و رووداوی حەپەسێنەرم لە شێوازەكانی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ بیستووە. راپۆرتگەلێك لە ئەشكەنجەی زیندانەكان، ئیعدامەكان، پێشێلكاریی مافی سەرەكیی تاوانباران لە رەوتی دادگاییدا، هەڕەشە و دەستبەسەر كردنی پارێزەر و چالاكانی مافی مرۆڤ، پێشێلكاریی مافی ژنان و سەركوتی چالاكانی ژن، پێشیل كردنی مافی كەمینە دینی و ئێتنیكییەكان و بە گشتی شاردنەوە و حاشا كردن لە پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، نیشانەی شپرزەیی دۆخەكەیە\".