ئێعدامی زیندانییەکی دیکەی کورد بە تۆمەتی ماددەی سڕکەر

14:22 - 5 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی کورد بە ناوی \"جەهانگیر نەوجەوان\" کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی \"بێکەران\" لەسەر بڕیاری دەزگایی قەزایی حکوومەتی ئێران لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا.

\"\"ئەو زیندانییە کوردە، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ لە بەندی ١٥، بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرابووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکانیان بە ناوەکانی \"فاروق دەریایی\"، \"مەحموود حەمزە‌زادە\" و \"کەماڵ سوڵتانی\" جێبەجێ کرد.

ئێعدام لە ئێران لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیەوە بە بیانووی چاوترسێنكردنی هاوڵاتیان بۆ ڕوونەكردنە تاوان، جێبەجێ دەكرێت.