ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ

14:03 - 25 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی سڕکەر بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی پووشپەڕ بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ حوکمی لە سێدارە دانی دوو هاووڵاتیی کوردیان جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە \"ماشاڵڵا سیادنووی\" و \" محەممەد ڕەزا سادقی\" ڕاگەیاندراوە.

محەممەد ڕەزا سادقی خەڵکی گوندی \"کانی ڕەش\" و ماشاڵڵا سیادنووی خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیاندراوە.

ماشاڵڵا بە هەڵگرتنی ٧ کیلۆ هێرۆئین لە گەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر و ماوەی چوار ساڵ لە زیندانی بوون و هەروەها محەممەد ڕەزا بە ٢ کیلۆ هێرۆئین ماوەی ساڵ لە زیندان دا بووە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر تاوانبار و ئێعدام کردووە.

ئامارە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٦)دا، ٢٩٥ هاووڵاتی بە تاوانی جۆراوجۆری پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەر لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.