كێشەی نەبوون و پچڕانی ئاو و گاز لە روانسەر خەڵكی تووشی كێشە كردووە
12:55 - 12 سەرماوەز 2711
كوردپا: بۆ ماوی سێ رۆژە چەند گەڕەك و شارەكی شاری روانسەر ئاوی خواردنەوەیان نیە و هیچ لایەنێكی پێوەندیداریش خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێت.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە روانسەر، ماوەی سێ رۆژە ئاوی خواردنەوە لە شەهرەكی فەرهەنگیان 1 و 2، وەیسەلقەرەنی، گڵە چەرموو و شەهرەك لە شاری روانسەر بە تەواوەتی پچڕاون و هیچ دەزگایەكی پێوەندیاری حكوومەت لەو شارە خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێت و خەڵكی تووشی كێشە و نیگەرانی كردووە.
دانیشتوانی ئەو گەڕەكانەی شاری روانسەر ناچار بوون لە بێ ئاویدا بە تانكر ئاوی خواردنەوەیان دابین بكەن.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، بۆ ماوەی چەند رۆژ گازی شاری روانسەر پچڕاوبوو، بە چەشنێك كە خەڵك لە سەرمای دژواردا بۆ گەرم راگرتنی ماڵەكانیان كەڵكیان لە پێكنیك وەرگرتووە.