١٠ی دێسامبر، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ + وتوێژ
14:37 - 19 سەرماوەز 2714
شەست و شەش ساڵ بەسەر پەسندكردنی راگەیەندراوی جیهانی مافی مرۆڤدا تێپەڕ دەبێت و لە ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٢٧وە هەتا ئێستا، گەڕەنتی بەڕێوەبردنی ئەو راگەیەندراوە لەگرینگترین بەرنامەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بووە.
ئێران لەو وڵاتانە بوو، كە بڕیارنامەكەی قەبووڵ كرد و دەنگی پێدا، بەڵام لەحاڵی حازردا دەسەڵاتدارانی ئێران وەكوو پێشێڵكارەكانی ئەو بڕیارنامەیە ناویان لێدەبردرێ و بە بەردەوامی لەگەڵ رەخنە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
رێپۆرتێری تایببەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران بە شێوازێكی سیستماتیك مافی مرۆڤ پێشێڵ دەكەن.
بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ٦٧٦ حاڵەتی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهار و هاوینی ئەمساڵدا لە كوردستانی ئێران رووی داوە، كە لە كۆی گشتیی ئەو رووداوانە، ٤١ حاڵەتیان گرتن و زیندانی كردن بووە.
ساڵی رابردوو، یەك هەزار و ٥٥٠ حاڵەتی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لە كوردستان تۆمار كراوە.
دوو كەسایەتی و چالاكی مافی مرۆڤی لەئێران لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی كوردپا پرژاونەتە سەر دۆخی مافی مرۆڤ و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دۆخی هەنووكەیی مافی مرۆڤ لەئێران دەربڕیوە.
سەرپەرستی ناوەندی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤی ئێران، بنچینەی پێشێڵكارییە سیستماتیكەكان لە یاسا، ئایین نامە و تەنانەت یاسای بنەڕەتی ئێراندا دەبینێتەوە.
بەوتەی راد سەنجابی ئەو ناوەندە ناحكوومییە هەتا ئێستا دوو راپۆرتی سەبارەت بە پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ لە كوردستانی ئێران بڵاوكردۆتەوە و راپۆرتێكی دیكەشیان لە حاڵی بڵاو بوونەوە دایە.
هەر لەو پێوەندیەیدا حوسێن باقرزادە، سێدارە بە سزایەكی نامرۆیانە لەقەڵەم دەدات و پێیوایە ئەو كەسی حوكمە بەڕێوە دەبات لەداهاتوودا كاریگەری نەرێنی لەسەر كۆمەڵگە دەبێت.
باقرزداە لەو وتووێژەدا سەبارەت بە جیاوازی عەقیدەتی لەچوارچێوەی مافی مرۆڤدا، هۆشداری دەدات و چالاكیی لەم چەشنە بە بێ بنەما وەسف دەكات.
بەردەنگانی كوردپا دەتوانین بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی تەواوی ئەم وتووێژانە سەردانیبەشی وتووێژەكانی ئاژانسی كوردپا بكەن.