یەكەم گوندی شاخەوانی لە مەهاباد درووست كرا
19:25 - 20 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە هەوڵێكی بێ وێنەدا، هەیئەتی شاخەوانیی شاری مەهاباد هاوڕێ لەگەڵ لایەنگران و ئۆگرانی ئەو بوارە دەستیان بە درووست كردنی گوندێكی شاخەوانی كرد.
گوندی شاخەوانیی \"سەكانیان\" هەڵكەوتوو لە بەرزاییەكانی \"كانی شێخان\"، كە گریمانەی ئەوە دەكرێت زیاتر لە 20 هەزار هێكتار لە زەوی و زارەكانی دەورووبەری ئەو كەمپە ببێتە شوێنی كەڵك لێ وەرگرتنی لایەنگرانی شاخەوانی.
لێپرسراوی ئێدارەی وەرزش و لاوانی شاری مەهاباد وێڕای ئاماژە پێدان بە چالاكییەكانی بواری شاخەوانی و درووست كردنی زیاتر لە 25 كەمپی تەیار كراو بە كەلوپەلی شاخەوانی لە ناوچە كوێستانییەكان وتی، گوندی سەكانیان یەكێك لە گرینگترین شوێنەكانی شاخەوانییە لە باكووری رۆژئاوای ئێران و ناوچەی مەهابادیش شوێنێكی گونجاوە بۆ شاخەوانی.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری \"ئیبراهیم باپیر ئاقایی\"یەوە بڵاوی كردەوە، هەتا ئێستا10 كەس لە شاخەوانانی شاری مەهاباد توانیویانە بەرزایی زیاتر لە حەوت هەتا هەشت هەزار میتر لە دەروەی ئێران ببڕن.