یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی "بەهێز" لە پاریزگای كوردستان، بڵاو كرایەوە
15:48 - 1 سەرماوەز 2711
كوردپا: یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی پسپۆڕیی وەرزشیی لە پارێزگای كوردستان بەناوی \"بەهێز\" لەو پاریزگایە چاپ و بڵاو كرایەوە.
یەكەم ژمارەی بڵاڤۆكی وەرزشیی بەهێز بە خاوەن ئیمتیازی و بەرپرسایەتیی \"میهرداد حەقگوو\" و سەرنووسەریی \"ئەفشین خۆشگوار\" چاپ و بڵاو كرایەوە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردۆتەوە، بڵاڤۆكی بەهێز كە وەك یەكەم بڵاو كراوەی پسپۆڕیی بواری وەرزش لە پارێزگای كوردستان مۆڵەتی وەرگرتووە، بە شێوەی دوو حەفتەنامە و لە هەشت لاپەڕەی رەنگیدا چاپ بووە كە بەرێوەبەریی ئەم بڵاڤۆكە لە ئەستۆی \"ساڵح رەفێعی\"یە.
ئەم بڵاڤۆكە بە زمانی فارسی و لە پارێزگای كوردستان چاپ و بڵاو دەبێتەوە و هەوڵ دەدات ئاوڕ لە پرسە وەرزشییەكانی ئەم پارێزگایە بداتەوە و سەرنووسەری بەهێز لە یەكەم ژمارەدا داوای لە چالاكانی بواری وەرزش كردووە كە یارمەتیی ئەم دوو حەفتەنامە وەرزشیە بدەن.
لە سەرەتای ساڵی 1390دا لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێرانەوە مۆڵەتی 10 بڵاڤۆكی كوردی و فارسیی بۆ پارێزگای كوردستان راگەیاند كەلە حەفتەی رابردوودا یەک لەو فڵاڤۆکانە واتە دوو حەفتەنامەی كوردی – فارسیی \"ئاوای ماد\" لە شاری سنە دەستی بە وەشان كرد.