یەكەم فێستیڤاڵی وێنەی "سنەدژ" لەلایەن فەرهەنگ و ئیرشادەوە هەڵوەشایەوە
16:42 - 18 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: یەكەم فێستیڤاڵی میللیی وێنەی \"سنەدژ\" كە بڕیار بوو سەرەتای مانگی خەرمانان لە شاری سنە بەڕێوە بچێت لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سنەوە هەڵوەشاوەتەوە.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی یەكەم فێستیڤاڵی وێنەی \"سنەدژ\" لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی وتی: \" بەڕێوەبەرانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بە بیانووی ئەوەی كە ئەو شوێنەی كە دەیهەوێ ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە بەرێت مۆڵەتیان نیە، پێشیان بە بەڕێوە چوونی گرتووە و هەڵیان وەشاندۆتەوە\".
ئەو بەڕێوەبەر وتیشی: \"رێكخراوی ئاسۆ و چهند NGOی دیکه بە هاوكاریی \"تاقیگەی چاپی وێنەی پارادیزۆ\" بە تەمابوون ئەم فێستێڤاڵە بەڕێوە بەرن، مۆڵەتی یاساییان هەیە و بەپێی بەرنامە و پێڕەوەكانیان دەتوانن فێستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەریی ناوچەیی و سەرانسەری بەڕێوە بەرن\".
ئەو هونەرمەندە سنەییە ئەوەشی ئاشكرا كرد \"پاساوی بەرپرسانی ئیرشاد بۆ پێشگیری لە بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە ئەوە بووە كە دەبێ ئیزن لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای هەمەدانیش وەربگرن، چونكە پێشتر فێستیڤاڵی لەو چەشنە لەوێ بەڕێوە چووە\".
ئەوەشی خستە روو \"لە ساڵانی پێشوودا فێستیڤاڵی وێنەی لەم چەشنە لە چەندین پارێزگا و شاری دیكەی ئێران بەڕێوە چووە و نەتەنیا پێشیان پێ نەگرتوون، بەڵكوو یارمەتیی ماڵیشیان كردووە، ئەمە نیشانەی هەڵاواردنە چونكە ئێمە بە تەما بووین سەربەخۆ و بە هەزینەی خۆمانەوە بەڕێوەی بەرین\".
پێشتر \"تاقیگەی چاپی وێنەی پارادیزۆ\" و چەند رێکخراوی شاری سنە لە بانگەوازێكدا داوایان لە هەموو وێنەگرانی پڕوفیشناڵ و ناوداری ئێران كردووە و بە شێوەی خۆڕسك و بە هەزینەی خۆیانەوە بێنە شاری سنە لە رۆژانی 1 و 2ی خەرماندا وێنە لەو شارە بگرن، دواتر وێنەی چل وێنەگر لەلایەن هونەرمەندی وێنەگری خەڵكی سنە \"مەسعوود مورادسەلیمی\"یەوە هەڵدەبژێردرێن و پاشان رێکهوتی 3ی خهرمانان فێستیڤاڵەكە بەڕێوە دەچێت\".
بڕیار بوو وێنەكان تایبەت بە شاری سنە و لە بوارەكانی: دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی شار، ژیانی خەڵكی شار، فەرهەنگی گشتی و خۆماڵی، بیناسازیی مێژوویی و هاوچەرخ، ناسنامە، شوێنە گشتییەكان و...دا بن.
بڕیار بوو كۆی ئەو وێنە هەڵبژێردراوانە جیا لەوەی کە لە پیشنگایەکادا لە شاری هەولێر بخرێنە روو هەروەها لە دووتوێی كتێبێكدا چاپ و بڵاو بكرێنەوە.