یەكەم فێستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد بە دیاری كردنی سەركەوتوان، كۆتایی پێهات
22:36 - 8 جۆزەردان 2712
كوردپا: یەكەم خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد (ژانری شێعر) كە لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی كوردی سنەوە بەڕێوە چوو، پاش دوو رۆژ كاری بەردەوام، بە دیاری كردنی سەركەوتوان و دابەش كردنی خەڵات، كۆتایی پێهات.
یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگیی كورد و بەشداری فێستیڤاڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: لە ماوی نزیك بە 20 رۆژی رابردوودا، واتە لە كاتی بڵاو كردنەوەی بانگەواز بۆ بەشداریی شاعێرانی كورد لەو فێستیڤاڵە 298 شاعێر بەشدارییان كردووە كە سەرجەم 900 بەرهەم و 30 كۆمەڵە شێعر كە 5 بەرهەمیان لە بواری ئەدەبی منداڵاندا بوون، گەیشتبوونە دەبیرخانە فێستێڤاڵ كە دواتر لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە100 بەرهەم بۆ پێشبڕكی و خوێندنەوە هەڵبژاردراون.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە وتیشی: لەو فێستیڤاڵەدا سەرەڕای ژانری شێعر خەڵات بۆ چوار كۆمەڵە شێعری سەركەوتو كەلە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران چاپ و بڵاو كرابێتەوە دیاری كرابوو.
ئەو بەشداربووەی فێستیڤاڵ لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئاماژەی بەوەش كرد، كە شاعێران، نووسەران و ئەدیبانی پارێزگا كوردنشینەكانی ئێران وەك: ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و هەروەها لوڕستان لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە 6 و 7ی جۆزەردان لە شاری سنە بەشداری یەكەم فێستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد بوون و شاعێرە هەڵبژێردراوەكان بەرهەمەكانی خۆیان خوێندەوە. چوار شاعێری كوردی خوراسانیش بە شێعر بەشدارییان كردبوو، بەڵام لە كاتی فێستیڤاڵدا ئامادە نەبوون.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە راشیگەیاند كە لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە10 شاعێر وەك شاعێری سەركەوتوو هەڵبژێردران كە بریتیتن لە:
1 ـ چەنگیز ئێقباڵی، ئیسلام ئابادغەرب 2 ـ ئەسەدوڵڵا ئازادبەخت، كووهدەشت لوڕستان 3 ـ سومەیە میهری، ئیلام 4 ـ جەماڵ مەلایی، سنە 5 ـ سۆران حوسێنی، بانە 6 ـ ناسر یەزدانی، دیواندەرە 7 ـ دیمەن سوهرابی، بۆكان 8 ـ حوسێن شەریفی، سەقز 9 ـ شەهلا حەسەنزادە، سنە 10 ـ قاسم تاباك، مەهاباد
لە درێژەدا بەم چەشنە چوار كتێبی سەركەوتووی شێعر كە لەناو 30 كتێبی بەشدار هەڵبژێردراون بەم چەشنە خستە روو:
1 ـ كۆمەڵە شێعری سانەناو، لە نووسینی: عەلی ئۆڵفەتی، كرماشان
2 ـ كۆمەڵە شێعری كەپوو، لە نووسینی: حەبیبوڵڵا بەخشوودە، ئیلام
3 ـ كۆمەڵە شێعری چركانەكانی ئێوارەیەكی نامۆ، لە نووسینی: سمایل عەزەمی، دیواندەرە
4 ـ كۆمەڵە شێعری خەمە چەتراوییەكانی باخچەیەك هەنار و كچێنی، لە نووسینی هەوار خزرزادە (شەویار)، مەهاباد
لێژنەی داوەرانی یەكەم فێستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبیی مەولەویی كورد بریتی بوون لە: فەریاد شیری، جەلال مەلكشا، ئەمین گەردیگلانی، كولسووم عوسمانپوور و عەلیڕەزا خانی كە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ و ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوییەوە خەڵات كران.
خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە پەیكەری بچووكی شاعێری گەورەی كورد مەولەوی بوو كە لەلایەن هادی زیائەدینی هونەرمەندی وێنەكێش و پەیكەرتاشی بەناوبانگی كوردەوە ساز كرابوو.
فێستیڤاڵی خەڵاتی ئەدەبیی مەولەوی لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەویی سنە و بە هاوكاری چالاكانی فەرهەنگی و لایەنگرانی فەرهەنگ و بەتایبەت شێعری هاوچەرخی كوردی لە كوردستانی ئێران بەرێوە چووە و بڕیارە ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵانی داهاتوودا لە ئاستێكی بەربڵاوتردا بەڕێوە بچێت.
ئەنجومەنی، فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی مەولەویی كوردی سنە لە ساڵی 1371ەوە دامەزراوە و لە بوارەكانی: بەڕێوەبردنی فێرگەی زمانی كوردی، فێستیڤاڵ، كۆری شێعرخوێندنەوە، كۆڕی یاد و بیرئانینی نووسەران و بڵاوكردنەوەی گۆڤاری ئەدەبی، چالاكی فراوانی هەبووە لە گەشەسەندنی ئەدەبی كوردی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران پێگە و سەنگێكی تایبەتی هەیە.
وێنە: کوردپرێس