یەكیەتیی ئورووپا نیگەرانیی خۆی لەمەڕ چوونە سەری رێژەی ئیعدامەكان لە ئێران دەربڕی
13:07 - 19 بەفرانبار 2711
كوردپا: یەكیەتیی ئورووپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە رێژەی ئیعدامەكان لە ئێران، داوای لەو وڵاتە كردووە بە زووترین كات ئیعدامەكان رابگرێت.
لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا رایگەیاند، رێژەی ئیعدامەكانی ساڵی 2011 بە نیسبەت ساڵانی پێشوو زۆر زیاتر بوو و بەم پێیە ئێران دەچێتە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەی كە ئیعدامیان تێدا بەڕێوە دەچێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ئاماری ساڵانەی خوێدا بڵاوی كردۆتەوە، لە ساڵی 2011 دا نزیك بە 600 كەس لە ئێران ئیعدام كراون.
لە كۆی ئەو ئامارە 101 كەس لەو ئیعدام كراوانە بە نهێنی ئیعدام كراون.
كاترین ئەشتون، وێڕای رەخنە گرتن لەو سیاسەتەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، وتیشی: ئەو حكوومەتە دەبێ بە زووترین كات حوكمی ئیعدامەكان و بەتایبەتی حوكمی لە سێدارە دانی سەكینە ئاشتیانی هەڵوەشێنێتەوە.
سەكینە ئاشتیانی بە تاوانی \"زنای موحسنە\" و كوشتنی هاوسەرەكەی سزای بەردبارانی بۆ دەرچووبوو، بەڵام دواتر سزاكەی بوو بە ئیعدام
سزای ئیعدام لە 96 وڵاتی جیهاندا هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام 34 وڵات هەتا ئێستا درێژە بە بەڕێوەبردنی ئەو سزایە دەدەن و چین، ئێران، سووریە، عەرەبستان و كورەی باكوور لەو وڵاتانەن كە زۆرترین حوكمی ئیعدامیان تێدا بەڕێوە دەچێت.