٧ یەکەی سێنفی لە شاری هەرسین داخران

16:40 - 13 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: ٧ یەکەی سێنفی لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، بە هۆی \"رۆژووخواردنـ\"ـەوە، داخراون.

ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی لە زاری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری هەرسین بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە هەتا ئەمڕۆ، ٧ یەکەی سێنفی بە هۆی ڕۆژوو خواردنەوە، لەو شارە داخراون.

سەرهەنگ هیمەتعەلی شەکری ڕای گەیاند: بە هۆی لە بەرچاونەگرتنی هۆشداریی هێزە ئینتزامییەکان بەو کەسانی ڕۆژوو دەخۆن و یەکەکانی سێنفی، ٧ی یەکەی سێنفی ئەو شارە داخراون.

بە وتەی فەرماندە هێزە ئینتزامییەکان، یەکە داخراوە سێنفییەکان بریتین: قاوەخانەکان، ئاومیوەفرۆشییەکان و ڕیستۆرانتەکان.

داخرانی ئەو شوێنە ئاماژەپێکراوانە لە کاتێکدایە، کە حکوومەتی ئێران لە هەوڵێکی سەختەئامێرانەدا و گوشار بۆ سەر پیشەورەکان و خەڵک، هەوڵی کونتڕۆڵکردنی گرانییەکانی لە ئێران و کوردستان دەدات.