یەکەم گرووپی پەکەکە بەرەو هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کرد
16:43 - 6 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای پەیامەکەی \"عەبدوڵڵا ئۆجەلان\" گروپێکی ١٠٠ کەسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بەبێ کێشە و ئاڵۆزی پاشەکشەیان کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەی \"ئاکشام\"ی تورکیە بڵاوی کردەوە، کە تیمێکی ١٠٠ کەسی لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی \"تەیب ئەردوغان\" سەرۆک وەزیرانی تورکیە و \"عەبدوڵڵا ئۆجەلان\" رێبەری زیندانی کراوی پەکەکەدا، بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان پاشەکشەیان کرد.
ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردەوە، کە ئەو گروپە ١٠٠ کەسییە لە هێزی ناوچەکانی \"شێرناخ، هەکاری، ئاک توتون، شەمزینان و چوکورجا\" پێکهاتوون و بە چاوەدێریی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیە لە سنوورەکانی تورکیەوە بەرەو هەرێمی کوردستان ئاودیو بوون.
ئەو گروپە ١٠٠ کەسییە لە کەمپەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی \"زاپ\" و \"خواکورک\" جێگیر کراون.
\"عهبدوڵڵا ئۆجهلان\" رێبهری زیندانی کراوی پەکەکە له پهیامێكدا به بۆنهی نهورۆزهوه داوای له ئهندامانی ئهم پارته كردبوو كه وێڕای ئاگربهس، سنوورهكانی توركیه بهجێ بێڵن و له هەرێمی کوردستانی ئێراقدا جێگیر ببن.
دواتریش لە ١ی خاکەلێوەدا \"مۆراد قهرهیلان\"، فهرماندهی نیزامیی پارتی کرێکارانی کوردستان له پهیامێكی ڤیدیۆییدا به شێوهی فەرمی ئاگربهسی راگهیاند.