یەکێک لە کرێکارانی برینداری تەقینەوەی گاز لە شاری ئەهواز گیانی لە دەست دا

13:16 - 25 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ٨ کرێکارە سووتاوەکەی خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری ئەهواز بە هۆی زیادبوونی ڕێژی سووتاونەکەی، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی ڕێبەندان، عەتا داراشی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی \"دێبەر\"، بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی، لە نەخۆشخانەی ئەهواز گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، ٨ کرێکاری کورد، خەڵکی شاری مەریوان و سەوڵاوا، بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز، لە یەکێک لە یەکە پیشەییەکانی شاری ئەهواز سووتان.

ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات، کە دۆخی یەکێک لە کرێکارانی دیکەی ئەو ڕووداوە نالەبارە.

عەتا داراشی تەمەن ٣٨ ساڵ، زانیار داردان ٢٣ ساڵ، عەدنان سەعیدی ٢٤ ساڵ، نەریمان داردان ١٩ ساڵ، محەممەدکەریم، ئارێز برای محەممەدکەریم، عەبدولڕەحمان کەریمی و محەممەد یووسفی، شوناسی ئەو ٨ کرێکارە کوردە بوون کە بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز سووتابوون.