یەکێک لە بژاردەکانی ئێران لە زیندان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی گورچیلە بووە
16:36 - 29 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی بژاردەی بەشی فیزیک لە زیندانی ئێوینی تاران تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بووە و پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی هەیە.
هەواڵدەریی ئیلنا لەزاری پارێزەری ئومید کەوکەبی بڵاوی کردەوە، ئومید لە زیندان تووشی شێرپەنجەی گورچیلە بووە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەریی \"نفروکتومی\" یان لابردنی گورچیلەی بۆ بکرێت، ئەگینا دەمرێت.
بە وتەی سەعید خەلیلی، ئومید بەپێی یاسا زیاتر لە دوو ساڵە دەتوانێ لە مافی ئازادی بێمەرج کەڵک وەرگرێ، بەڵام سەرەڕای نەخۆشییەکەی هەتا ئێستا لە زیندان ئازاد نەکراوە.
پارێزەرەکەی ئومید بە ئاماژە کردن بە مادەی ٥٠٢ی ڕێسای جێبەجێکردنی سزاکان گوتی، بەپێی ئەو ڕێسایە ئومید بۆ چارەسەریی پزیشکی و نەشتەرگەریی نەخۆشییەکەی دەبێ ئازاد بکرێت، ئەگەرنا و لە ئەگەری وەدواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ئەو زیندانییە دەمرێت.
ئەو خوێندکارە بژاردەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جارێک بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و بنەماڵەکەی بۆ دەرمانکردنی کوڕەکەیان، داوکارییان ئاراستەی بەرپرسانی دەزگای قەزایی کردبوو.
پارێزەرەکەی ئەو خوێندکارە زیندانییە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هێندێک کەس پێش بە ئازادیی ئەو زیندانییە دەگرن و گوتی، سەرەڕای دانی بەڵگەی تەواو لە سەر بێتاوانیی ئومید و هەروەها سەلماندنی بێتاوانیی ئەو لە لایەن دادگاوە، بەپێی یاسا دوو ساڵ پێش دەبوایە ئازاد بکرایە.
بە وتەی ئەو پارێزەرە، پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، جەواد لاریجانی لە کاناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئیراندا، بەڵێنی ئازادیی ئومیدی دابوو.
هێندێک لە براوەکانی خەڵاتی زانستیی نوبێل، ڕۆژی ٧ی ڕەزبەر ١٣٩٣ی لە نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، داوای ئازادیی بێمەرجی ئومید کەوکەبیان بە هۆی نەخۆشییەوە کردبوو.
ئومید کەوکەبی تەمەنی ٣٠ ساڵە، دەرچووی زانکۆی سەنعەتیشەریفی تاران و خۆێندکاری دوکتورای فیزیای ئەتومی لە زانکۆی تێکزاسی ئامریکا، لە ڕێكەوتی ٣٠ی ژانویەی ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە فڕۆکەخانەی خومینی دەستبەسەر کراوە و دوای ١٥ مانگ لە دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی، لە ڕێکەتی ٤ی مانگی مای ٢٠١٢، لەلایەن دادوەر سەڵەواتیەوە بە تۆمەتی پێوەندەیی لەگەڵ دەوڵەتی ئامرێکا، ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەوە.