یەزد؛ پەردیس ڕەبیعی چالاکی ژنان لە زیندان ئازاد کرا

10:15 - 22 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، پەردیس ڕەبیعی چالاکی ژنان خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری یەزد، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی یەزد ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو ژنە یان دەسبەسەر کردبوو و موبایلەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ڕەبیعی کردووە کە لە میدیاییکردنی هەواڵی کچەکەیان خۆ ببوێرن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت؛ هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی "پەردیس ڕەبیعیـ"ـیان بۆ هەڵواسینی پۆستێری "دیدبان آزار" لەمەڕ ئازاری جینسی ژنان گەڕاندبووە.

پەردیس ڕەبیعی خوێندکاری بەشی ژنێتیکی زانکۆی "خوارەزمیـ"ـی شاری تارانە.