یەدێ بەهاری‌زەڕ لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا

11:56 - 23 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، یەدێ بەهاری‌زەڕ، چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند، تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

هەواڵدەریی هێرانا تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییەی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، پڕوپاگەندە دژی نیزام، بێڕێزی بە ڕێبەری، دروستکردنی ڕێکخراو و گرووپ و دەستەکانی دژبەری شۆڕش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە گرووپە دەژبەرەکانی نیزام"، ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە پاش پێڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، ئازاد کراوە.

یەدێ بەهاری‌زەڕ، کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کاتژمێرێک ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ماوەیەک پێش بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند، کرابوو.

یەدێ بەهاری‌زەڕ تەمەن ٤٧ ساڵ و شۆفیری تاکسییە.