یووسف مام‌قادری بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرا

11:05 - 8 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف مام‌قادری" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، بۆ زیندانی ئەو شارە، گوێزرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە پێشتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، یووسف مام‌قادری بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.