ئیلام/ هەڵەی پزیشکی، گیانی منداڵێکی ٣ ساڵەی دیکەی ستاند

22:03 - 24 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵەی کورد لە ئیلام بەهۆی کەمتەرخەمیی و هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بەناوی \"ستایش وەرکەبوودی\" کە بەهۆی نەخۆشیی \" ریفلاکس(گەڕانەوەی میز)\" خرایە ژێر نەشتەگەری بەهۆی کەمتەرخمیی پزیشکانی نەخۆشخانەی ئیلامەوە بووە قوربانی.

باوکی ئەو منداڵە رایگەیاندووە، کە کوڕەکەی پاش ئەوەی چەندین جار لە کاتی نەشتەرگەریدا هاتەوە هۆش خۆی و سەرلە نوێ بێهۆش کراوەتەوە، کە بەوهۆیەوە تووشی خوێڕێژی بووەو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

ماڵپەڕی \"ئیلام فەردا\" لەو پەیوەندییەدا نووسیوەیەتی: \"ئەگەر گیان لەدەست دانی \"ستایش وەرکەبوودی\" هەڵەی پزیشکی نەبێت، بۆ نەشتەرگەریی ئەو منداڵە دەرمانی ماوە بەسەرچوو بەکار هاتووە کە ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانە\".

هەروەها رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ بەناوی \" ئاراس فەتحوڵڵاهی\" بەهۆی لێدرانی دەرزی \"سفتر یاکسون\"ـەوە لە ناوەندی دەرمانیی \"مێهر\"ی ئیلام تووشی مردنی مێشک هات کەلە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.