ئیلام/ لێخۆشبوونی بنەماڵەیەك لەحوكمی سێدارەی هاووڵاتییەك
19:59 - 24 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بنەماڵەیەكی ئیلامی دوای ١٧ ساڵ، لەحوكمی سێدارەی بكووژێك كە چەند ساڵ لەمەوبەر بە \"قەساس\" مەحكووم كرابوو، خۆشبوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوای تێپەڕینی ١٧ ساڵ لەكوشتنی هاووڵاتییەكی كورد لەئیلام، بنەماڵەی كوژراوەكە لە حوكمی سێدارەی بكووژەكە خۆشبوون.
ئەم زیندانییە بە نێوەنجیگەری ریش سپییەكانی ئوستانی ئیلام لە سێدارە رزگاری بووە.
بەرپرسی زیندانی ناوەندی ئیلام وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو لێبوردنە بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە، دوای ماوەیەكی زۆر هەوڵ و ماندوو بوون توانیومان ئەو بنەماڵەیە رازی بكەین كە بكووژەكە ببورن.
شوناسی ئەو زیندانییە \" ئا.م\" راگەیەندراوە كە ماوەی ١٧ ساڵ لە دەستبەسەریدا بووە.
چارەسەركردنی كێشەی زیندانیان و هەوڵە پەروەردەییەكان بە مەبەستی كەم كردنەوەی فشارە روحی و رەوانییەكان لەئامانجەكانی بەرپرسانی زیندانی ئیلام راگەیەندراوە.
بەوتەی ئەسغەر جەهانگیر، بەرپرسی رێكخراوی زیندانەكان رێژەی زیندانییەكان لەئێران دوو هێندێگونجانی ناو زیندانەكانە و ئەو كێشەیە هەوڵە پەروەردەییەكانی تووشی كێشە دەكات.
بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەكان زیاتر لە ٢٢٠ هەزار زیندانی لەئێران بوونی هەیە.
كۆتاییەكانی پووشپەڕی ئەمساڵ لەزیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان هاووڵاتییەكی كورد دوای تێپەڕینی چەند چركە لە هەڵواسینەكەی لەلایەن بنەماڵەی كوژراوەكەوە بەخشرا و بە بڕینی تەنافی سێدارەكە لە مەرگ رزگاری بوو.
بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، حكوومەتی ئێران بۆ ئێعدام پلەی دووهەمی جیهانی هەیە.