ئیلام لە پێداویتستیی پزیشكی بێبەرییە
19:53 - 3 رەشەمه 2711
كوردپا: لە پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ هەتا ئێستاش كێشەی كەمیی پێداویستیی پزیشكی پارێزگای ئیلام چارەسەر نەكراوە.
پارێزگای ئیلام یەك لەو پارێزگایانەی رۆژئاوای ئێرانە كە بە شێوەی بەردەوام لە نەبوونی پزیشكی پسپۆڕ و كەمیی كەلوپەل دەناڵێنێ.
بە وتەی هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی پێداویستیی سەرەتایی پزیشكی، بە ناچاری نەخۆشەكان رەوانەی شارەكانی دیكەی ئێران دەكرێن و ئەوەش كێشەی ماڵیی بەرچاوی بۆ هاووڵاتییان درووست كردووە.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، سەرەڕای دانی بەڵێنی لێژنەی دەوڵەت و سەردانەكانیان بۆ ئەو پارێزگایە، هەتا هیچكام ئێستا كام لەو بەڵێنیانە وەدی نەهاتوون.
دەوڵەتی دەیەم لە سەردانێكدا بۆ پارێزگای ئیلام بەڵێنیی درووست كردنی نەخۆشخانەی330 تەختی بە هاووڵاتییان دابوو.
ئێستا لە شاری ئیلام سێ نەخۆشخانەی حكوومەتی و 2 نەخۆشخانەی شەخسی بوونیان هەیە كە سەرجەمیان لە پێداویستیی پزیشكی بێبەشن.