ئیلام؛ دواکەوتنی پارەی ٤ مانگی کرێکارانی شارەداریی مێهران

11:15 - 4 رێبەندان 2721

کرێکارانی شارەداریی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، ماوەی چوار مانگە، پارەیان وەرنەگرتووە.

هەواڵدەریی ئیلنا لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کرێکارانە سەرەڕای دواکەوتنی پارەی ٤ مانگیان، چەند مانگیشە حەقی دابینکردنی کۆمەڵایەتییان وەرنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە دواکەوتنی پارە و حەقی دابینکردنی کۆمەلایەتیی ئەو کرێکارانە، لەگەڵ کێشە بەرەوڕوویە و ماوەی چەند مانگە دوا کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری یەکێک لەو کرێکارانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی کرێکارانی شارەداریی مێهران، هیچ کام لە بەرپرسانی ئەو شارە وڵامدەر نین.

ئەو کرێکارانە ڕایانگەیاندووە کە ئێمە چاوەڕوانیمان لە بەرپرسانی شاری مێهران ئەوەیە کە بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی پارەکەمان و حەقی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی کرێکارانی شارەداریی ئەو شارە بکەن.