ئیعدام کرانی ٣١ هاووڵاتیی ئێرانی لە ٣ رۆژی رابردوودا
17:18 - 13 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی ٣ رۆژی رابردوودا سەرجەم ٣١ هاووڵاتیی ئێرانی لە ٢ زیندانی رەجایی شاری کەرەج و زیندانی ناوەندیی شاری \"بەم\"ی سەربە ئوستانی کرمان ئێعدام کران.
سەرلە بەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕ ٢١ هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیتسلامیی ئێران ئێعدام کران.
هەواڵدەریی مافی مرۆڤی ئێران \"هێرانا\" لە هەواڵێکی دیکەوەدا بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ ٤ کەسی دیکە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی دادگای گشتیی ئوستانی کرمان رایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ ٦ هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی بەتاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی شاری \"بەم\" ئێعدام کران.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ماوەی ١٣ رۆژی رابردوودا سەرجەم ٤٥ هاووڵاتیی ئێرانی بەتاوانی جۆراوجۆر لە وڵاتی ئێران ئێعدام کراون کە حوکمی ٥ کەسیان لەبەر چاوی خەڵک بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەو ئامارە و لەماوەی ١٣ رۆژی رابردوودا ٤ هاووڵاتیی دیکەش لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کراون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بلاو دەکرێتەوە کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.