ئیسلام ئابادی غەرب/ پیس كردن و تێكدانی ژینگە لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە

13:56 - 26 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: زبڵ و پاشماوەكانی پادگانێكی نیزامیی لە ئوستانی كرماشان، فرێ‌دەدرێتە ناو دارستان و لێڕە وارەكانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لێڕەوارەكانی بەڕووی شارستانی ئیسلام ئاباد بۆتە شوێنی زبڵ و پاشماوەكانی پادگای نیزامیی \" سەلمانی فارس\"‌ی ئەو شارستانە.

ئەو پادگانە نیزامییە سەر بە هێزی زەمینی ئەرتشە و لەجادەی ئاوایی \" كسان\"‌و لەنزیک چیای \"قەڵاجە\" هەڵكەوتووەو بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، نزیک بە ٤ هەزار سەرباز لەو پادگانە دان.

\"18346.jpg\"
لێڕەوارەكانی بەڕووی شارستانی ئیسلام ئاباد
رۆژانە دوو ماشێنی بارهەڵگری زبڵ و پاشماوە فڕێ‌دەدرێتە ناو دارستانەكانی دەورووبەری ئەو پادگانە و بەشێكی و فەرماندە نیزامییەكانیش لەو پیس كردنەی ژینگەیە ئاگادارن.

پادگانەكە لە ١٥ كیلۆمیتریی باشووری شارستانی ئیسلام ئاباد هەڵكەوتووە و بە یەكێک لە بنكە نیزامییەكانی لەشكری ٨١ی كرماشان دێتە ئەژمار.

هێندێک لە سەرچاوە ناوچەییەكانیان باسیان لەوە كردووە، فیلمی فڕێ‌دانی ئەو پاشماوانە بە فەرمانداری ئەو شارستانە دراوە و لێژنەیەک بەمەبەستی لێكۆلینەوە و بەدواداچوون رەوانەی شوێنەكە كراوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ئوستانی كرماشان، خاوەنی ٨٢٢ هەزار هێكتار لێڕەواری سروشتییە كە شارستانی ئیسلام ئاباد ٣٣%‌ی ئەو لێڕەوارانە بۆ خۆی تەرخان كردووە.

هەر دار بەڕوویەک ماوەی زەمەنیی٧٠ هەتا ١٥٠ ساڵ دەخایەنێت، کە گەشە بکات و گەورە بێت.