ئیزنی بەڕێوەچوونی رێورەسمی جلی كوردی بە خوێندكارانی كوردی زانكۆی ورمێنەدرا
13:52 - 24 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە كاتێكدا كە خوێندكارە كوردەكانی زانكۆی ورمێبە مەبەستی پاراستنی فەرهەنگی كوردی دیانویست رێورەسمێك لە ژێرناوی\" لەبەر كردنی لیباسی كوردی\" بەڕێوە ببن، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئیدارەی بەسیجی زانكۆوە ئیزنیان پێنەدرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، لێپرسراونی ئیدارەی بەسیجی زانكۆی ورمێئیزنی بەڕێوە چوونی رێورەسمی لەبەر كردنی لیباسی كوردییان بە خوێندكارە كوردەكانی ئەو زانكۆیە نەدا.
ئەو پێشگرییەی ئیدارەی بەسیج لە كاتێكدایە كە خوێندكارە كوردەكان پێشتر ئیزنیان لە لێپرسراوانی بەشی فەرهەنگی زانكۆ بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئەو رێورەسمە وەرگرتبوو.
پێشتریش لە ساڵی 1386 رێورەسمێكی لەو چەشنە لە ناو زانكۆی ورمێدا لەلایەن خوێندكارە كوردەكانەوە بەڕێوە چوو، كە لە ئەنجامدا مەنسوور قولیكی میلان بەڕێوەبەری رێورەسمەكە و لێپرسراوی ناوەندی رووناهی بانگهێشتی حەراسەتی زانكۆ كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا ناوەندی رووناهی لەلایەن لێپرسراوانی زانكۆوە چالاكییەكانی قەدەغە كرا.