ئیرەج عیبادی: رەوتی كاری فەرهەنگی لە كوردستانی ئێران یەكدەستە
15:48 - 9 بەفرانبار 2711
كوردپا: پاش یازدە مانگ لە كار و چالاكیی فەرهەنگی و ئەدەبیی دامەزراوەی \"ئاوێنەی كوردستان\" لە سنە، سەرەنجام لەلایەن ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانەوە مۆڵەتی یاسایی وەرگرتا و بە فەرمی دەستی بەكار كرد.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا جیا لە رووماڵ كردنی هەواڵی ئەم چالاكییە فەرهەنگییە، وتووێژێكی كورتی لەگەڵ ئیرەج عیبادی شاعیر و وەرگێر و یەكێك لە دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریی دامەزراوەی \"ئاوێنەی كوردستان\"ئەنجام دا و ناوبراویش بەم چەشنە وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسی كوردپای دایەوە.
كوردپا: مەبەستی سەرەكیتان لە دامەزراندنی دامەزراوەی ئەدەبی، فەرهەنگی هونەریی \"ئاوێنەی كوردستان\"چیە؟
ئیرەج عیبادی: ئەو ئەنجومەنە لە ماوەی یازدە مانگ چالاكیدا توانی مۆڵەتی فەرمی وەربگرێت و لە حاڵی حازردا ئەو ئەنجومەنە چۆتە قۆناغی دامەزراوەوە و لە چواچێوەی كاریی ئەنجومەندا نەماوە و مەبەستی ئێمە خزمەت كردن بە ئەدەب و فەرهەنگی گەڵەكەمان و بەتایبەتی بە زمانی كوردیە و لەبەر ئەوە ئێمەش لە ئێران دەژین و لە چواچێوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران داین دەبێ لە هێندێ شت خۆمان ببوێرین و ئێمە لە چوارچێوەی زمانی فارسیشدا هێندێ جار چالاكی دەكەین.
كوردپا:لەبەر چی دوای یازدە مانگ چالاكی توانیوتانە مۆڵەتی فەرمی وەربگرن؟
ئیرەج عیبادی: بەداخەوە لەو ماوەیەدا هێندێ گیرگرفت هاتە ئاراوە و بەرگری لە هێندێ شت دەكرا و زیاتر كێشەكان ئیداری بوون و دوای ئەوەی كە چالاكییەكانی ئێمەیان بۆ دەركەوت و زانیان ئێمە تەنیا كاری فەرهەنگی دەكەین مۆڵەتیان پێداین و لە ماوەی ئەو یازدە مانگە بەرپرسایەتی ئەو ئەنجوومەنە لەسەر شانی من بوو و دواتر بەڕێوەبەری تازەی بۆ دیاری كرا و لە لێژنەی بەڕێوەبریشدا ئاڵوگۆڕ پێكهات.
كوردپا: شێوازی كاركردنتان لەگەڵ ئەنجوومەنە ئەدەبییەكانی دیكە چ جیاوازییەكی هەیە؟
ئیرەج عیبادی: ئێمە زیاتر خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ كتێب دەكەین و بەرنامەڕێژی بۆ سیمینار و شەوە شێعر و گۆنگر فەرهەنگی و ئەدەبییەكان دەكەین و دواتریش بۆ پەسند كردن پێشكەش بە ئیدارەی فەرهەنگ ئیرشادی پارێزگای كوردستانی دەكەین، دیارە رەوتی كاری فەرهەنگی لە كوردستانی ئێران یەكدەستە و لە هەمان كاتیشدا بۆ هەر كەسێك كە بێهەوێ سیمینار بەڕێوە ببات كاتی بۆ دیاری دەكەین و كارێكی دیكەی ئێمە دەست نیشان كردنی ئەو كەسانەیە كە بەهرەی ئەدەبی و شێعرییان تێدایە.
كوردپا: ئاخۆ دامەزراوەی ئاوێنەی كوردستان بڵاڤوكێكی تایبەت بە خۆی هەیە؟
ئیرەج عیبادی: دەكرێ لە داهاتوودا شتێكی لەو چەشنە دەربكەین بەڵام لە حاڵی حازردا وێبلاگی تایبەت بە \"ئاوێنەی كوردستان\"مان هەیە و چالاكییەكانی ئاوێنەی كوردستان لەوێدا رەنگ دەداتەوە.
كوردپا: بە حوكمی ئەوەی كە پێشتر بەرێزتان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی كوردی سنە كارتان كردووە، ئایا ئەو ئەنجومەنە ئێستاش چالاكیی دەكات؟
ئیرەج عیبادی: من ماوەی 9 ساڵ بەپرسی ئەو ئەنجومەنە بووم، بەڵام بەداخەوە ئەو چالاكییەی پێشووی نەماوە و زیاتر لە چواچێوەی فێركاریدا چالاكیی دەكات و تەنیا لە بواری فێركاریی زمانی كوردیدا كار دەكات و ئێستا چالاكییەی ئەدەییی نیە.
كوردپا: لەحاڵی حازردا چەند ئەنجومەنی ئەدەبی لە شاری سنە هەیە؟
ئیروج عیبادی: دیارە لە حاڵی حازردا تەنیا ئێمە وەكوو دامەزراوەی ئاوێنەی كوردستان و ئەنجومەنی مەولەوی كوردستان ئەویش تەنیا لە بواری فێركاریدا لە شاری سنەدا بوون هەیە و ئەنجومەنێكی دیكەش بە ناوی \"هەوراز\" هەیە بەڵام زۆر چالاكییەكانی بەرچاو نیە.