ئیدارەی ئیتلاعات پێشی بە بەڕێوەچوونی ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا گرت

16:34 - 21 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و فەرمانداریی مەریوانەوە پێش بە بەڕێوەچوونی چواردەیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و خولی سێیەمی هەڵبژاردنی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەو ئەنجومەنە لەو شارە گیرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، بۆ یادی چواردەیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو ئەنجومەنە بە تەما بوون رێكەوتی 21 بانەمەڕ بەرنامەیەكی بەرفراوان بەڕێوە ببەن كە تێیدا شۆراكانی چەندین گوندی مەریوان و چالاكانی ژینگەپارێز بەشدار بن، بەڵام بە بڕیاری فەرمانداریی مەریوان و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە رێگەیان پێ نەدان و رێوڕەسمەكەیان هەڵوەشاندۆتەوە.

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە بڕیار بووە ئەمڕو پێنجشەممە وێڕای بەڕێوەبردنی خولی سێێەمی هەڵبژاردنی لێژنەی بەڕێوەبەری و چاوەدیڕی لە کۆمەڵەی فەرهەنگیی مەریوان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە ببەن ک ماوەی نزیک بە ١٠ رۆژ دەبێت کایان بۆ ئەو کۆبوونەوە کردبوو کە لەناکاو لەلایەن فەرمانداری و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەن راگەیەنراوە بۆیان نییە ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیار بووە لە رێوڕەسمی یادی چواردە ساڵەی دامەزرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریواندا بۆ زیاتر هاندانی خەڵك بۆ پاراستنی ژینگە و هەروەها بۆ رێزگرتن لە چالاكانی بواری ژینگەپارێزی بەرنامەیەكی شیاو بەڕێوە بچێت هەتا فەرهەنگی پاراستنی ژینگەی كوردستان بە فەرمی جێگا بگرێت، بەڵام بەبێ‌ هیچ هۆیەك بە بڕیاری دەزگا حكوومەتییەكان لە مەریوان پێشیان بەو رێوڕسمە گرتوووە.

\"4499.jpg\"
ئەنجومەنی سەوزی چیا لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی ژینگە پارێز چواردە ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و یەك لە ئەنجومەنی چالاكەكانی بواری ژینگەپارێزییە و توانیویە لەو ماوەیەدا گەلێك كار لەم بوارەدا ئەنجام بدات.

ئه نجومەنی سەوزی چیا  یه ک له چالاکترین ئه نجومەنەکانی شاری مەریوانە که به وەرگرتنی ئه ندامێکی زۆری لایانگر و پارێزەری ی سروشت، بو پاراستنی ژینگەی شاری مەریوان و سەڵااوا و ناوچەکانی دەورووبەری هەوڵێکی زۆری داوه بەتایبەت له کاتی سووتاندنی دارستانەکانی شاری مەریوان.

تا ئیستاکه چەند جار لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی شار و ئۆرگانه ئەمنیەتییەکانەوە تەگەره خراوەته بەردەم کارهکانی ئەنجومەن بو ئەوەی رێ له چالاکیی ئەم ئەنجومەنه بگیرێ.

هاوینی ساڵی 1390 چەند کەس له چالاکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستبەسەر کران و بۆ ماوەیەکی زۆر له ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە گیراوی مانەوە.