ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی کوشتنی لە بنەماڵەی چالاکێکی مەریوانی کرد
20:20 - 3 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان سەرەڕای فشار خستنەسەر بنەماڵە و کەسوکاری چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، هەڕەشەی بێبەری کردنی خوشک و برایەکی ئەو چالاکە کوردەی لە خوێندن کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان خوشک و برایەکی محەمەد غەریب فەیزی چالاکی سیاسی و ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی مەریوان و نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتی لە خوێندن هەڵپەسرارد و هەڕەشەی کوشتنیشی لیکردوون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی محەمەد غەریب فەیزی گوتووە، ئەگەر کوڕەکەیان نەگەڕێننەوە بۆ ناوخۆی وڵات، خوشک و برای محەمەد غەریب فەیزی لە زانکۆ دەر دەکرێن.
محەمەد غەریب فەیزی، کە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠یش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووەو بەو هۆیەوە چەندین جار رێزی لێگراوەو لە ساڵی ١٣٨٨دا بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری فەرهەنگی-هونەری و هەروەها یارمەتی و فریاکەوتنەکانییەوە وەکوو لاوی سەرکەوتووی ساڵ ناسێندرا و خەڵاتیش کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان خوشک و برایەکی محەمەد غەریب فەیزی چالاکی سیاسی و ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی مەریوان و نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتی لە خوێندن هەڵپەسرارد و هەڕەشەی کوشتنیشی لیکردوون.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی محەمەد غەریب فەیزی گوتووە، ئەگەر کوڕەکەیان نەگەڕێننەوە بۆ ناوخۆی وڵات، خوشک و برای محەمەد غەریب فەیزی لە زانکۆ دەر دەکرێن.
محەمەد غەریب فەیزی، چالاکی سیاسی و ژینگەپارێزیی کورد
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، وزارەتی ئیتلاعات بە بنەماڵەی \"فەیزی\" رایگەیاندووە، ئەگەر ملکەچی داخوازییەکانیان نەبن، چوونە دەرەوە لە وڵاتی ئێرانیان لێ قەدەغە دەکەن و بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی فەیزی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکراوە.محەمەد غەریب فەیزی، کە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠یش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووەو بەو هۆیەوە چەندین جار رێزی لێگراوەو لە ساڵی ١٣٨٨دا بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری فەرهەنگی-هونەری و هەروەها یارمەتی و فریاکەوتنەکانییەوە وەکوو لاوی سەرکەوتووی ساڵ ناسێندرا و خەڵاتیش کرا.