ئیدارەی ئیتلاعات شەش هاووڵاتیی کوردی لە شاری بانە دەسبەسەر کرد

14:02 - 3 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢ی خەزڵوەر، شەش هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"میلاد ڕەسووڵی، موحسێن قادرپەنایی، ئەرکان ڕەزایی، ڕزگار محەممەدی، تەیب ئەحمەدی و عەتا ڕەشیدزادە\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم شەش هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا ڕایگەیاند: \"چوار کەس لەم دەسبەسەرکراوانە لە پاساژی \"بەهەشتـ\"ـی بانە دەسبەسەر کراون و عەتا ڕەشیدزادە لە چوارڕێیانی مەولەوی گیراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم شەش هاووڵاتییە و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.