ئیدارەی ئیتلاعات سێ‌ئەندامی مەكتەب قورئانی لە سنە و بانە بانگهێشت كرد

14:21 - 11 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی فشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستانی كوردستان بۆ سەر هاووڵاتییانی كورد، سێ‌كەس لە ئەندامانی مەكتەب قورئان لە كوردستانی ئێران بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو سێ‌هاووڵاتییە چالاكی مەزهەبی بوون و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە و سنە لێكۆڵینەوەیان لێ‌كراوە.

\"23947.jpg\"
فواد شەوکەتیار، وریا خۆسرەوی و مجید رەحمانی سێ‌ئەندامی مەكتەب قورئان کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون
مەجید رەحمانی خەڵكی بانە و فواد شەوكەتیار و وریا خوسرەوی لەسنە شوناسی ئەو سێ‌هاووڵاتییە كوردەن كە بانگهێشت كراون.

ئەنجامدانی چالاكیی مەكتەب قورئان وەكوو هەمیشە كاكڵی سەرەكیی لێپرسینەوەكە بووە و زیاتر لە ٢٠ كەس لەپەیڕەوانی كاك ئەحمەدی موفتی‌زادە لەماوەی ئەمساڵدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون.

پەیڕەوانی مەكتەب قورئان كە بە نەوەی سێیەمی ئەو بزووتنەوەیە بە دامەزرێنەری ئەحمەد موفتی زادە، دێنە ئەژمار، کە رێنوێنی ئایینی و ئەنجامدانی چالاکیی مەزهەبیی بەدوور لە سیاسیەت، بە ئەركی خۆیان دەزانن.