ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هاووڵاتییەکی بانگهێشت کرد

11:38 - 6 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەینەدین ئەمیری" تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی شاری کامیاران، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی کەڵکوەرگرتنی منداڵەکەی لە کڵاوێکی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان و جامانە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە کامێران، بانگهێشت کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو لە ڕەوتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە کامێران، هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە سەر کارتی میللیی ئەو هاووڵاتییە کوردە داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

عەینەدین ئەمیری پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.