ئیتلاعات لاوێکی ماکۆیی دەسبەسەر کرد
11:59 - 3 بەفرانبار 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٣٠ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "عەلی میلان"، خەڵکی ماکۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
"عەلی میلان" بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێئاکام ماوەتەوە.