ئیتلاعات سوپا لە کرماشان رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی بە عەبدولحەمید زهی هەڵوەشاندەوە
15:43 - 12 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە کرماشان، پێشی بە بەڕێوەچوونی ریوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی مافی مرۆڤی بە کەسایەتییەکی ئایینیی بەلووچ گرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەکاتێکدا بڕیاربوو خەڵاتی مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە کرماشان و ئیلام لە رێوڕەسمێکدا پێشکەش بە مەولەوی عەبدەلحەمید زهی بکرێت، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، رێگری لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە کرد.
بڕیار بوو، \"تەندیسی مێهر\" کە خەڵاتی مافی مرۆڤی کانونی پارێزەران لە ئوستانەکانی کرماشان و ئیلامە، بە نیشانەی رێزگرتن لە چالاکییە مرۆڤدۆستانەی مەولەوی عەبدولحەمید زهی لە راستای پێکهێنانی یەکیەتی و برایەتیی شیعە و سوننیدا لە سیستان و بەلووچستان پێشکەش بە ناوبراو بکرێت.
بەگوتەی شەهاب تەجەری، بەرپرسی کانوونی بەرپرسی کۆمیسیۆن مافی مرۆڤی کانوونی پارێزەران لە کرماشان و ئیلام، بڕیار بوو رێوڕەسمی پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتە لە رۆژی جیهانیی پارێزەراندا و بە ئامادەبوونی نەرگس محەمەدی، جێگری بەرپرسی کانوونی پارێزەران، لە تاران بەڕێوە بچێت.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ماڵپەڕەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە کرماشان و سیستان و بەلووچستان، وێرای هێرش کردنە سەر کەسایەتیی عەبدولحەمید زهی و شیرین عیبادی، کانوونی پارێزەرانیشیان لە ئیلام و کرماشان ەب دامەزراوەیەکەی نایاساییی لە قەڵەم دا.
ماڵپەڕی (میرساد نیوز)، لە راپۆرتێکدا بلاوی کردۆتەوە؛ \"کانوونی مافی مرۆڤی پارێزەران هاوتەریب لەگەڵ میدیاکانی سەربە دەزگا زانیارییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز، سەبارەت بە هەوڵی ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی دەستی (جەیش العەدل)، ناوبراویان بە شیاوی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە قەڵەم داوە.