ئیتلاعات دوو هاووڵاتیی کامیارانی دەسبەسەر کرد

21:23 - 11 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژ دووشەممه ١٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"فازڵ قەیتاسی\" و \"ڕەزا ئەسەدی\" لە شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە کاتی دەسبەسەرکردنیاندا کەوتووەنەتە بەر لێدان.
هەتا ئێستا، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پیشینەی چالاکییان لە ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزی لە شاری کامیارانیاندا هەیە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ گیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییه.