ئیتلاعات حیسابە بانکییەکانی مامۆستایەکی کوردی داخست

16:56 - 8 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی قوتابخانەی شاری سەقز، پاش سێ حەوتوو لە گرتووخانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، \"محەممەد ساڵح شەکەری\"، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز، پاش سێ حەوتوو دەسبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە دانانی بارمتەی ٧٥ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەیس ەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز حیسابە بانکییەکانی ئەو مامۆستا کوردەی داخستووە و هەروەها ناوبراو لە ژێر چاوەدێری ئیتلاعات دایە.

شەوی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١١، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر ماڵی \"محەممەدساڵح شەکەری\" و ناوبراویان دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.