ئیتلاعاتی سەقز هەڕەشەی لە عەلی عابدی کرد

13:12 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، هەڕەشەی لە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد، کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان. ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هەڕەشەی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، عەلی عابدی کرد و ڕایگەیاند: لە ئەگەری چوونە ڕیزی مانگرتووانی گشتیی لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، فێرگەی موسیقای ناوبراو پۆلمپ دەکەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە ناسراوەی کوردە، داواکارییەکەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕەت کردووتەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی مەشقی موسیقا پەیوەندییان لەگەڵ ئەو هونەرمەندە کوردە گرتووە.

پێشتر، عەلی عابدی، هونەرمەندی ناسراوی کورد لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەوتوونامەی \"ژوان\" ڕایگەیاند بوو: و: لەماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ چالاکی هۆنەریمدا بە شێوەیەکی ڕانەگەیندراو نەکراو واتە بەکردەوەقەدەغەی کارکراوم.چەندین جار لە رێگەی یاساییەوە بۆ بەرێوە بردنی کۆنسێرت، هەمایش، سمیناری هۆنەری چووینەتەپێش بەڵام نەیانانهێشتووەو ڕێگر بوون.

ئەو هونەرمەندە ناسراوە کوردە، لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە بواری هونەریدا، کار و چاکیی دەستپێکردووە و سەرکەوتنی بەرچاویشی لەو بوارەدا، بەدەست هێناوە.

ناوبراو، تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی و لێکۆڵینە دەستی موزیکی کوردی بەناوەکانی \" بەتەنیا جێم مەهێڵن ، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی(٢٠٠٤سلێمانی)\" ، \"لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد(٢٠٠٦ سلێمانی )\" ،\"ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(١٣٩١) \"، \" زایەڵە ، ٣١ گۆرانی بۆ تار ، سێتار و سەنتوور .