ئیتلاعاتی سپا هاووڵاتییەکی دیکەی شنۆیی دەسبەسەر کرد

21:49 - 28 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی \"محەممەدئەمین قازی\" خەڵکی گوندی \"گوندەوێڵە\" سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی \"مووسا مەحموودی\" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی گوندەوێڵه لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە دەسبەسەرکرانی محەممەدئەمین قازی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.