ئیتلاعاتی سنە یارمەتیدەرێکی لێقەوماوانی کرماشانی دستبەسەر کرد

20:15 - 28 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە یەکێک لە یارمەتیدەرکانی لێقەوماوانی پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە بە ناوی \"شارام فەرهادی\" لە کاتی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەلێدراو لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە بەرانبەر نووسینگەی حیزبی وەحدەتی میللی دەستبەسەر و لە هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەیان بە تۆمەتی\"کۆکردنەوەی بە لێقەوماوان\" لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کردەوە.

پاش بوومەلەرزەی ٧.٣ ڕیشتری لە کرماشان، هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە وەڕێخستنی کەمپین هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی بە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوەکاندا و ئەم هەوڵە خۆڕسکەی هاووڵاتییانی کورد نیگەرانی بەرپرسانی ئەمنییەتی لە کوردستان لێکەوتەوە و بە وتەی کارناسێکی کاروباری کوردستان، یارمەتییەکانی خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، حکوومەتی پراوێز خستووە.