ئیتلاعاتی كرماشان گوشاری بۆ بنەماڵەی چالاكێكی سیاسی هێناوە
21:16 - 6 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: ئەندامانی بنەماڵەیەكی كورد لە كرماشان، هەچی ڕۆژە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەكرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، بنەماڵەی \"ئیحسان فەتاحی\" چالاكی نەتەوەیی ـ مەزهەبی، لەم ڕۆژانەی دواییدا كەوتوونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەتییەكانەوە.
بانگهێشت كردنی باوك و برای ئیحسانی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان، لێپێچینەوە و ئازار و ئەزیەتی لەگەڵ بووە و لە نوێترین حاڵەتیدا، دوێنێ بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعات كراونەتەوە.
ئیحسان فەتاحی پێشتر بە هۆی دەستبەسەر بوونە بەردەوامەكانی، بە ناچار لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە.
هەروەها هێزە ئەمنیەتییەكان هەڕەشەیان كردووە كە برایەكی فەرمانبەری ئەم چالاكە سیاسییە كوردە، لە سەر كارەكەی دەردەكەن.
پووشپەڕی ئەمساڵ، مەئموورەكانی ئیتلاعاتی كرماشان چوونەتە ماڵی براكەی ئیحسان و بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ ئیحسان، دەستبەسەر و زیندانیان كردووە.
ئیحسان فەتاحی دەرچووی زانكۆی كارەبا و هەروەها ئەدەبیاتی عەرەب و فیقهی شافێعییە و خاوەنی چەندین كتێبە.
ناوبراو كە ماوەی ١٧ مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی كرماشان لە دەستبەسەریدا بووە، جارێكی دیكەش داوای لە ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ كردووە كە داكۆكی لە خۆی و بنەماڵەكەی بكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا، بنەماڵەی \"ئیحسان فەتاحی\" چالاكی نەتەوەیی ـ مەزهەبی، لەم ڕۆژانەی دواییدا كەوتوونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنیەتییەكانەوە.
بانگهێشت كردنی باوك و برای ئیحسانی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان، لێپێچینەوە و ئازار و ئەزیەتی لەگەڵ بووە و لە نوێترین حاڵەتیدا، دوێنێ بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعات كراونەتەوە.
ئیحسان فەتاحی پێشتر بە هۆی دەستبەسەر بوونە بەردەوامەكانی، بە ناچار لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە.
ئیحسان فەتاحی
ڕاپۆرتی گەیشتوو باس لەوە دەكات كە هەڵسوكەوتی نەشیاو لەگەڵ ئەم بنەماڵەیە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا زیاتر بۆتەوە و ناوەندە ئەمنیەتییەكان خوازیاری گەڕاندنەوەی ئیحسان بۆ ئێرانن.هەروەها هێزە ئەمنیەتییەكان هەڕەشەیان كردووە كە برایەكی فەرمانبەری ئەم چالاكە سیاسییە كوردە، لە سەر كارەكەی دەردەكەن.