ئیتلاعاتی دیواندەرە، ١٢ هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەر کرد

15:07 - 25 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ١٢ هاووڵاتیی کوردیان لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شارستانی دیواندەرە دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە، لە گوندی (تیلەکۆ)ی سەربە شارە، لە ماڵێکدا ١٢ کەسیان دەستبەسەر و رەوانەی شوینێکی نادیار کرد.

شوناسی یەکێک لە دەستبەسەرکراوان (عەلی حامیدی کەرجۆ) و خەڵكی شاری سنە راگەیەندراوە.

دەگوترێ، کە عەلی حامیدی، بەمەبەستی چالاکیی شاخەوانی رووی گوندی تیلەکۆی ناوچەی دیواندەرە کردبوو.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو ١١ کەسەی دیکە و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی راگیرانیان روون نەبۆتەوە.