یاریگەی ورمێ پاش ١٠ ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی‌دا، رەنگی کەلاوەی گرتووە

21:06 - 20 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی کێشەی دارایی و بەتایبەت دۆخی ئابووریی وڵات، یاریگەی شاری ورمێ رەنگی کەلاوە کۆنی بەخۆیەوە گرتووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە شوێنە وەرزشییەکانی شاری ورمێ، کە ماوەی ١٠ ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی‌دا تێدەپەڕێ، لەگەڵ کەمیی بوودجە بەرەوڕوو بۆتەوە.

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، چەندین بەرپرسی وەرزشیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا باسیان لە کۆتایی هاتنی پرۆژەی دروست کردنی یاریگەی ورمێ لە کاتی دیاریکراودا کردووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بەڵێنییە جێبەجێ نەکراوە.

دروست کردنی ئەم یاریگەیە هەتا ئێستا ١٤٠ ملیارد ریاڵ تێچووی هەڵگرتووە و بەگوتەی جێگری بەرپرسی بەشی عومرانیی ئوستانداریی ورمێ، بۆ دەست پێکردنەوەی ئە وپرۆژەیە و کۆتایی پێهاتنی،٨٠ ملیارد ریاڵی دیکە دەبێ تەرخان بکرێت.

بەرپرسانی وەرزشیی ئوستان رایانگەیاندووە؛ ئەگەر ٢٠ ملیارد ریاڵ لەو بڕە پارەیە هەتا کۆتایی ئەمساڵ تەرخان بکرێت، فازی یەکەمی ئەم یاریگەیە کۆتایی پێ دێت.

هەنووکە ئەم یاریگەیە، کە ٧٠ لەسەدی دروست کراوە، بەهۆی نەبوونی بودجە، کاری دروست کرانەکەی راوەستاوەو بودجەی گەلاڵەکانی مێهریش نەیتوانیوە کاری دروست کردن لەو پرۆژەیە وەگەڕ بخاتەوە.

جێگری بەشی فەنی ئەندازیاریی شیرکەتی پەرەپێدان و تەیار کردنی شوێنە وەرزشییەکانی ئێران، هۆکاری وەدواکەوتنی ئەو پۆژەیەی نەبوونی بودجە لە هەلومەرجی تایبەتیی وڵات‌دا گەڕاندۆتەوە.

راوەستانی پرۆژەی دروست کردنی شوێنە وەرزشییەکان، تەنیا بەرۆکی \"ورمێ‌\"ی نەگرتووەو شوێنە وەرزشییەکانی شاری خۆی و سەڵماس‌یش لەگەڵ کەمیی بودجە بەرەوڕوو بوونەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ١ ساڵ لە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی یازدەیەم، یاریگەی ورمێ چاوەرێی بوودجە و وەگەر کەوتنەوە دکات و پێدەچێت لە کابینەی ئەم دەوڵەتەشدا ئەو پرۆژەیە بە ئەنجام نەگات.
\"20436.jpg\"

\"20437.jpg\"

\"20435.jpg\"

\"20434.jpg\"

\"20438.jpg\"

\"20433.jpg\"

\"20443.jpg\"

\"20439.jpg\"

\"20442.jpg\"

\"20440.jpg\"

\"20441.jpg\"