یادی قوربانیانی نۆدشە بەرز راگیرا

15:43 - 28 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: پاش تێپەڕینی ٢٧ ساڵ لە بوردومانی شیمیایی شاری نۆدشە، ناوەندە حكوومەتییەكان بۆ یەكەم جار رێوڕەسمێكیان بە مەبەستی رێزگرتن لەقوربانیانی كارەساتەكە بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە ٢٦ی رەشەممە رێوڕەسمێك بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی شیمیایی نودشە لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ـ عێراق بە حوزووری بنەماڵەی قوربانیەكان و بەرپرسانی حكوومەتی بەڕیچوە چوو.

لەرێوڕەسمەكەدا بەرپرسانی حكوومەتی چەند وتەیەكی سەبارەت بە بوردومانی كیمیایی شاری نۆدشە پێشكەش كردووە.

لەبەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا كوڕی یەكێك لە قوربانییەكان سەبارەت بە روودانی ئەو كارەساتە قسەی كردووە و بەڕێوەبەری رێوڕەسمەكەش ئەو وتانەی بە بڕیارنامەی خەڵكی نۆدشە لەقەڵەم داوە.

\"25513.jpg\"
هەشت کەس لە یەک بنەماڵە لە کیمییابارانی شاری نۆدشە گیانیان لەدەست داوە
لەدرێژەی رێوڕەسمەكەدا فەریدوون بەهرامی، یەزادنبەخش لەتیفی، عەتا حەیدەری و حكمەت محەمەدی پەخشان و شێعریان لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو رۆژەدا خوێندەوە.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا ڤیدیۆی سەردانی لێژنەی وڵاتی ژاپۆن لەو كارەساتە بڵاو كراوەتەوە.

شاری نۆدشە لە مەودای ١٠ كیلۆمیتری سنووری عێراق هەڵكەوتووە كە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بوردومانی كیمیایی كراوە و لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ كەس لە ٥٠٠ كسی بریندار یووی ئەو رووداوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرەڕای بوردومانی شیمیایی نۆدشە و قوربانی بوونی زۆر كەس، بەڵام هەتا ئێستاش ئاسەوارەی ئەو كارەساتە لەسەر خەڵكەكە ماوەتەوە و لەو پێوەندییەدا ناوەندە حكوومەتیەیكان تەنانەت ئامادە نەبوون كە دۆسیەی تایبەت بۆ ئەو خەڵكە بە مەبەستی قەرەبوو كردنەوە بكەنەوە.

لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوودا ئەو كارەساتە دەنگدانەوەی لە میدیاكاندا نەبووە و ناوەندە ئەمنیەتیەیكان رێگرییان لە بەڕێوەچوونی یادی ئەو كارەساتە و بۆنەكانی دیكە لە نۆدشە كردووە و تەنانەت هیچ وێنەیەكیش لەو كارەساتە بڵاو نەكراوەتەوە.
كیمیابارنكردنی شاری نۆدشە لە ٢٦ی ساڵی ١٣٦٦ و رۆژەكانی ٣ و ١٣ی خاكەلێوەی ١٣٦٧ رووی داوە و بنەماڵەكانی فەلاحی و یەعقووبی زۆرترین خەساریان پێگەیشتووە.

حەشیمەتی ئەو كاتی شاری نۆدشە نزیك بە ٤ هەزار كەس بووە و لەماوەی هەشت ساڵی شەڕی ئێران و عێراقدا لانی كەم دوو هەزار جار گولـلەباران و ١٢ جاریش ببۆمباران كراوە.

ناوی ژمارەیەك لە قوربانیانی كارەساتی نۆدشە بەفارسی :
سرگل فلاحی ـ دکتر محمود کریمی ـ ابوبکر فلاحی ـ گاهر فلاحی ـ مختار فلاحی ـ محمدکریم فلاحی ـ فرج فلاحی ـ فایق فلاحی ـ ابوبکر یعقوبی ـ کمال یعقوبی ـ فاروق منور و جعفر شوکتی

\"25511.jpg\"

\"25512.jpg\"